هەواڵێك بۆ ئەوانەی زۆر حەزیان لە خواردنی برنجە و ڕۆژانە دەیخۆن

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خواردنی برنج بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم بكەنەوە

مه هاباد/باڵوێز/برنج بە خۆراكی سەرەكی ڕۆژانەی زۆر كەس دادەنرێت حەزێكی زۆریان بۆی هەیە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكانیش زۆر خواردنی زیانی تەندرووستی هەیە.

 بەڕای پسپۆڕانی خۆراكی و تەندرووستی ئەو كەسانەی ڕۆژانە ژەمێك یاخود زیاتر برنج دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندرووستی زیاد دەبێت هەروەها مەترسی زیادبونی كێشی لەشیان لێدەكرێت.

بەپێی توێژینەوەكان زۆر خواردنی برنج ڕێژەی زەرنیخ لە خوێندا بە ڕێژەی %۴۴ زیاد دەكات كە ئەوەش بە جۆرێكی ژەهری لەش ئەژمار دەكرێت، زیادبونی ئەو ماددەیە ئەگەرەكانی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی سورێنچك و میزەڵدان زیاد دەكات.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خواردنی برنج بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم بكەنەوە و بەشێوەیەكی ڕۆژانە نەیخۆن بۆ ئەوەی لەو مەترسیانە بەدووربن و توشی كێشەی تەندرووستی نەبن، هەروەها لە كاتی ئامادەكردنیشیدا ڕێگەیەكی تەندرووست بگرنە بەر.

مه هاباد/باڵوێز/۱۴۰۰/۰۴/۲۴ -۰۷:۲۰:۱۵/ خبر ۲۸۸۰/ کد خبر ۱۳۹۱۶/ چ