جێگری دەرمانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی

ئەندامی جەستەی پیاوێکی بیجاڕی گیانی چەند کەسی ڕزگار کرد

پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستەی پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵی بیجاڕی، چەند نەخۆشی رزگار کرد.

مه هاباد/باڵوێز/جێگری دەرمانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی:پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستەی پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵی بیجاڕی، چەند نەخۆشی رزگار کرد.

 سدێق جەدیدولئیسلام لەم بارەوە وتی:محەمەدرەزا مەعسووم خانی پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵی خەڵکی بیجاڕ کە ئاستی وشیاری هاتبووە خوارەوە، تووشی مەرگی مێشک بوو.

ئەو وتیشی:بە هاوکاری بنەماڵە و هاواهەنگی فەرمانبەرانی نەخۆشخانە، نەخۆشەکە بۆ جیاکردنەوەی ئەندامانی جەستەی، بۆ نەخۆشخانەی سینای تاران گوێزرایەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند:بە پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستەی ئەم نەخۆشە، چەندین کەس لە مەرگ ڕزگاریان بوو.

 لە ساڵی ٨٩ تا ئێستا ٤٥ حاڵەتی پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستە لە پارێزگا ئەنجام بووە.

مه هاباد/باڵوێز/۱۴۰۰/۰۶/۱۵ -۱۲:۴۵:۱۰ / خبر ۲۸۶۳ / کد خبر ۱۳۷۰۱/ د