درووستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا

مه هاباد/باڵوێز /بەڕێوەبەری شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان وتی:دامەزراندنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازی کوردستان لە زەویەک بە پانتایی ۷۱۳ دۆنم پەسند کرا. ” ئەحمەد خوسرەوی”وتی:لە دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی ڕێکخراوەی پیشە بچووک و شارۆچکە پیشە سازییە کان،درووستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا. ئەو وتیشی:لە ساڵی ۶۹ تا ئێستا ئەم پرۆژە شوێنگیری دەکرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بە پێی […]

درووستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا

مه هاباد/باڵوێز /بەڕێوەبەری شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان وتی:دامەزراندنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازی کوردستان لە زەویەک بە پانتایی ۷۱۳ دۆنم پەسند کرا.

” ئەحمەد خوسرەوی”وتی:لە دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی ڕێکخراوەی پیشە بچووک و شارۆچکە پیشە سازییە کان،درووستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا.

ئەو وتیشی:لە ساڵی ۶۹ تا ئێستا ئەم پرۆژە شوێنگیری دەکرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بە پێی ئەوەی کە یە کێک لە لەمپەرەکانی پیشەسازی لە کوردستان کەم بوونی زەوییە، جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژە بێگومان کێشەکە چارەسەر دەکات.

“خوسرەوی” ڕایگەیاند: هەزار و ۴۰۰ دۆنم زەوین بۆ چێکردنی ئەم شارۆچکە پیشەسازییە لەبەرچاو گیراوە کە لە قۆناغی یەکەمدا ۷۱۳ دۆنم وەکوو شارۆچکەی گەورەی پیشەسازی دیاری دەکرێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم شارۆچکە دەکەوێتە نێوان شارەکانی دیواندەرە، بیجاڕ و سنە، ڕوونی کردەوە: لەم شوێنەدا دابین کردنی پێداویستی و ئاو و کارەبا و گاز ئاسانتر دەبێت.

مه هاباد/ باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۶/۰۵- ۰۷:۰۰:۲۰ / خبر ۲۸۴۳/ کد خبر ۱۳۵۸۷/ ج