۳۰ ساڵ بەسەر درووستکردنی یەکەم ماڵپەری ئینتەرنێتدا تێدەپەڕێت

مه هاباد/ باڵوێز/ زۆر کەس کە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا لە گووگڵ بە دوای شتێکدا دەگەڕێن، یان لە فەیسبووک پۆستێک دەکەن، یان لە رێگەی ئەمازۆنەوە شتێک دەکڕن، رەنگە ناوی “سێر تیم بێرنێر”یان هەر نەبیستبێت. بەڵام ئەو کەسانە رەنگە ئێستا نەیاتوانیبا ئەو شتانە رۆژانە بکەن، ئەگەر سێر تیم بێرنێر تۆڕی ئینتەرنێتی دانە مەزراندبایە.  ۳۰ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر […]

30 ساڵ بەسەر درووستکردنی یەکەم ماڵپەری ئینتەرنێتدا تێدەپەڕێت

مه هاباد/ باڵوێز/ زۆر کەس کە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا لە گووگڵ بە دوای شتێکدا دەگەڕێن، یان لە فەیسبووک پۆستێک دەکەن، یان لە رێگەی ئەمازۆنەوە شتێک دەکڕن، رەنگە ناوی “سێر تیم بێرنێر”یان هەر نەبیستبێت.

بەڵام ئەو کەسانە رەنگە ئێستا نەیاتوانیبا ئەو شتانە رۆژانە بکەن، ئەگەر سێر تیم بێرنێر تۆڕی ئینتەرنێتی دانە مەزراندبایە.

 ۳۰ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر درووستکردنی یەکەم ماڵپەری جیهان لەلایەن ئەندازیارێکی گەنجی بەریتانی، ئەو کاتەی کە بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی ئەوروپا کاری دەکرد.

تیم بێرنێر لە ساڵی ۱۹۸۹وە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوو لەسەر ئەوەی کە چۆن دەکرێت بابەت و ناوەڕۆکە دیجیتاڵییەکان لە رێگەی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییەوە لە شوێنێکدا دابنرێن و شێوازی گرافیکی لەخۆیان بگرن بە چەشنێک بکرێت، کە هەر کات ویستت چاویان پێ بخشێنیتەوە و سەیریان بکەی.

تیم لە ۱۲ی ۳ی ۱۹۸۹ پێشنیازەکانی خۆی بڵاوکردەوە و ئەوەش بووە سەرەتای شۆڕشێکی گەورەی دیجیتاڵی، مانای ئەوەی گۆڕی، کە چۆن لەوە بەدواوە زانیاری هاوبەشدەکرێت یان خەڵک چۆن کەلوپەل دەکڕێت.

تیم بێرنێر، دامەزرێنەری تۆڕی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەڵێت: “جیهانی نوێ و کۆمەڵگەی ئێستا بەوە چارەنووسی دیاریدەکرێت کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆن کاردەکەن و کاردانەوەیان چۆنە، بۆ ئەمەش هیچ یاسا و رێسایەک نییە کە ۱۰۰ ساڵ پێش ئێستا نووسرابێت.

لەبەر ئەوەیە بە چەشنێک لە چەشنەکان ئێمە ئەو یاسا و رێسایانەمان دانا و دەستنیشانمانکرد، کە چۆن هەر کەسێک دەبێت بەرپرسیارییێتی هاوبەش بکات.”

تیم بێرنێر لە رۆژی ۶ی ۸ی ساڵی ۱۹۹۱دا یەکەم ماڵپەری ئەلێکترۆنی بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی ئەوروپا دامەزراند. ئێستا لە جیهان ۱٫۸ ملیار ماڵپەر هەیە.

لە کاتی دامەزراندنیدا تیم بێرنێر ڕەتیکردەوە ئەو بەرنامەیەی کە داینا بە پارە بفرۆشێت و بە خۆرایی خستییە بەردەست هەموو کەسێک.

ئەمەش رێگای خۆشکرد بۆ ئەوەی ئەندازیارانی دیکەی کۆمپیوتەر پەرە بە کارەکانیان بدەن و لەبەر ئەوەیە ئەو هەموو پێشکەوتنە ئەمڕۆ لەو بوارەدا بەدیهاتووە.

مه هاباد / باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۵/۲۵ – ۰۷:۰۵:۰۰ / خبر ۲۸۲۱/ کد خبر ۱۳۴۸۴ / د