سێ کچی مەریوان قاوەخانەیەک لەنێو ئۆتۆمبێلدا دەکەنەوە

مه هاباد/ باڵوێز/ ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆن کە رەنگە توانای کارکردن و گواستنەوەی نەمابێت،بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ سێ کچی مەریوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و قاوەخانەیەکیان بەنێوی هاوڕێیان “فرێندز” تێدا کردووەتەوە. مائیدە قادری، یەکێکە لە خاوەنەکانی قاوەخانەکە و باس لەوە دەکات، “هەمیشە شتێک لە مێشکماندا بوو کە خاوەنی کاری خۆمان بین و خۆمان بەڕێوەبەری خۆمان بین. کاری […]

سێ کچی مەریوان قاوەخانەیەک لەنێو ئۆتۆمبێلدا دەکەنەوە

مه هاباد/ باڵوێز/ ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆن کە رەنگە توانای کارکردن و گواستنەوەی نەمابێت،بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ سێ کچی مەریوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و قاوەخانەیەکیان بەنێوی هاوڕێیان “فرێندز” تێدا کردووەتەوە.

مائیدە قادری، یەکێکە لە خاوەنەکانی قاوەخانەکە و باس لەوە دەکات، “هەمیشە شتێک لە مێشکماندا بوو کە خاوەنی کاری خۆمان بین و خۆمان بەڕێوەبەری خۆمان بین. کاری قاوەخانە و ڕێستۆرانت بەلامانەوە سەرنجڕاکێش بوون، ئارەزووی گەشتیشمان دەکرد.” ئەوان دواتر ئۆتۆمبێلێک بۆ قاوەخانەکەیان هەڵدەبژێرن.

خاوەنەکانی قاوەخانەکە، دوای ئارەزووی هەبوونی پرۆژەیەکی سەربەخۆی بازرگانی، بیر لە دەستپێکردنی پیشەیەک دەکەنەوە کە تێیدا گەشە بکەن. دوو کچی دیکەی خەڵکی سنە کە لە رێگەی دارتاشییەوە بژێوی ژیانییان پەیدا دەکەن، دەبنە هاندەرێک بۆ دەستپێکی ئەم پیشەیە.

مائیدە باس لەوە دەکات، ئەو کچانە بوونە سەرمەشقی ئەوان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکەیان.

کردنەوەی قاوەخانەی هاوڕێیان لە لایەن سێ کچەوە، بووەتە تاکە شوێنی کات بەسەربردن بۆ ئافرەتانی مەریوان، ئەوان پاڵپشتییەکی زۆری ئەم جۆرە پرۆژەیە دەکەن.

شایستە فەتحی، هاونیشتمانییە و سەردانی قاوەخانەکەی کردووە، دەڵێت، “ئەوان کارێکی ڕچەشکێنییان کردووە، هیوادارم بەردەوام بن و ببنە نموونە بۆ کچانی مەریوان.”

قاوەخانەکە کچانەیە، بەڵام کڕیاری پیاویش ڕووی تێدەکەن، ئەوان بۆ هاندانی کچەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە رێگەی پەیوەندییە کەسییەکانیانەوە، ڕێکلامیان بۆ دەکەن.

مه هاباد/  باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۵/۱۵ – ۱۲:۴۵:۳۰ / خبر ۲۸۰۳ / کد خبر ۱۳۳۹۶/ ج