توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆرس وێسترن لە شیکاگۆ:

شیری دایک مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمدەکا ته وه

خۆراک رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە.

مه هاباد/ باڵوێز/ توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆرس وێسترن لە شیکاگۆ دەریخستووە خۆراک رۆڵێکی بەهێزی هەیە لە کەمکردن یان زیادکردنی ئەگەری تووشبوونمان بە کۆڤید-۱۹٫

توێژینەوە نوێیەکە کە لە جۆرناڵی Researchgate بڵاوەکراوەتەوە لەسەر ۳۸ هەزار کەس ئەنجامدراوە و تێیدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە و بەدواداچوون بۆ شێوازی ژیانیان و خۆراکیان کراوە.

ماریلین کۆرنێلیس، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەخۆشییەکانی هەناو لە زانکۆی نۆرسوێسترن و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، خۆراک رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە، تاکو بایەخی زیاتر بە خۆراکە تەندروستەکان سیستەمی بەرگری جەستەمان بەهێزتردەبێت.

پزیشکان دوای شۆرڤەکردنی داتای بەشداربووان بۆیان دەرکەوتووە قاوە، سەوزە و شیری دایک لەو خۆراک و خواردنەوانەن کە مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمدەکەنەوە لەبەرامبەردا زۆر خواردنی گۆشتی سوور بە ئامادەکراوی مەترسییەکە زیاددەکات.

لەبارەی هۆکارەکەشی پزیشکان لە توێژینەوەکەدا نووسیویانە، قاوە بە دژەئۆکسێنەکان دەوڵەمەندە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، سەوزەکانیش بڕێکی زۆری ریشاڵی خۆراکییان تێدایە کە یارمەتیدەرن لە زیادبوونی ژمارەی بەکتریا سوودبەخشەکان و بەمەش سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.

ئەو دایکانەی تازەمنداڵیان بووە باشتروایە شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن چونکە بەگووتەی پزیشکە ئەمریکییەکان لەرێگەی شیری دایکەوە دژەتەن بۆ منداڵەکەی دەچێت و ئەمەش وادەکات منداڵەکە پارێزراوبێت.

مه هاباد/باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۵/۰۹ -۰۶:۲۵:۴۱ / خبر ۲۷۹۱/ کد خبر ۱۳۳۴۰/ ش