پێگەی (Daily Medical ifo) بڵاویكردەوە چەند هەنگاوێك هەیە كەلەكاتی پەیڕەوكردنی ئەوا مرۆڤ دەبێتە خاوەنی دڵێكی تەندروست ، ئەوانیش:
– خواردنی سەوزە و میوە و خواردنە بە بەهاكان، دووركەوتنەوە لەچەوری و شەكر و سوێری. – دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان، چونكە پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەكات و لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت. – گرنگیدان بەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دڵەڕاوكێ، كاتێك نائارامیت لەگەڵ هاوڕێ و كەسانی نزیك بچۆرە دەرەوە، یاخود كێشەكەت بۆ كەسێكی متمانەپێكراو باس بكە. – بایەخدان بە ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ئەوەی تووشی بەرزی رێژەی كۆلیسترۆل نەبیت. – هەمیشە پارێزگاری كردن لەكێش، چونكە قەڵەوی سەرچاوەی نەخۆشیە وپەستان بۆ دڵ دروست دەكات. – زانیاریت لەسەر خێزانەكەت هەبێت دەربارەی نەخۆشیە باوەكان و رێژەی بۆماوەییان، ئەگەر رێژەی نەخۆشی دڵ لەناو خێزانەكەت زۆربوو، سەردانی پزیشك بكە و رێنمایی وەربگرە. – رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.
مه هاباد / پێگەی هەواڵنێری باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۵/۰۲- ۰۶:۳۵:۱۰/ خبر ۲۷۷۶ / کد خبر ۱۳۲۷۴/ ش
دەبێت ئاگاداری سیستمی خۆراكیت بیت و لە چەند جۆرێكی خۆراك دووربكەویتەوە.
ڕاكردن بووەتەهۆی زیادبوونی پاڵنانی خوێن لەم بەشەدا.
پزیشکانیش دەڵێن ئەگەر چاندنی ئەندامی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بێت، کێشەی دەستنەکەوتنی گورچیلە چارەسەر دەبێت.
مه هاباد/باڵوێز / توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەفتانە دووجار خواردنی ماسی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە. توێژەران لە زانکۆی ماکماستەر لە کەنەدا توێژینەوەیەکیان لەبارەی سوودەکانی ماسی و کاریگەرییەکانی لەسەر دڵ ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە. ئەندرۆ مانتێ، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ماکماستەر دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی لایەنی کەم هەفتانە دووجار […]
Δ