تەندروستی

چەند هەنگاوێك بو پەیڕەوكردنی تەندروستی دڵ

رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.

مه هاباد /باڵوێز/ شێوازی ژیان و پەیڕەوكردنی رێگایەكی تەندروست دڵێكی تەندروستمان پێدەبەخشێت دوور لەنەخۆشی.

پێگەی (Daily Medical ifo) بڵاویكردەوە چەند هەنگاوێك هەیە كەلەكاتی پەیڕەوكردنی ئەوا مرۆڤ دەبێتە خاوەنی دڵێكی تەندروست ، ئەوانیش:

– خواردنی سەوزە و میوە و خواردنە بە بەهاكان، دووركەوتنەوە لەچەوری و شەكر و سوێری.
– دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان، چونكە پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەكات و لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت.
– گرنگیدان بەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دڵەڕاوكێ، كاتێك نائارامیت لەگەڵ هاوڕێ و كەسانی نزیك بچۆرە دەرەوە، یاخود كێشەكەت بۆ كەسێكی متمانەپێكراو باس بكە.
– بایەخدان بە ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ئەوەی تووشی بەرزی رێژەی كۆلیسترۆل نەبیت.
– هەمیشە پارێزگاری كردن لەكێش، چونكە قەڵەوی سەرچاوەی نەخۆشیە وپەستان بۆ دڵ دروست دەكات.
– زانیاریت لەسەر خێزانەكەت هەبێت دەربارەی نەخۆشیە باوەكان و رێژەی بۆماوەییان، ئەگەر رێژەی نەخۆشی دڵ لەناو خێزانەكەت زۆربوو، سەردانی پزیشك بكە و رێنمایی وەربگرە.
– رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.

مه هاباد / پێگەی هەواڵنێری باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۵/۰۲- ۰۶:۳۵:۱۰/ خبر ۲۷۷۶ / کد خبر ۱۳۲۷۴/ ش

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)