لێکۆڵەری ڤاکسینی کوو ئێران بەرەکەت:

تا ۶ مانگی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەموو ئێرانییەکان دەکوترێ

تا 6 مانگی دیکە هەموو خەڵکی ئیران ڤاکسین دەکوتن.

مه هاباد/باڵوێز/لێکۆڵەری ڤاکسینی کوو ئێران بەرەکەت وتی: تا ۶ مانگی داهاتوو هەموو خەڵکی ئێران ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ و خەڵک سەبارەت بە تەشەنەی نەخۆشییەکە ئاسوودە دەبن.

ئەسغەر عەبدولی لەم بارەوە وتی:هەر لە ڕۆژانی سەرەتای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەوڵمان دا باشترین ڕێگای بەرەنگاری بدۆزینەوە و ئەوەش بەرهەم هێنانی ڤاکسین بوو کە پاش لێکدانەوە و پێداچوونەوەی زۆر، هەوڵ درا ڤاکسین بەرهەم بێت و بنێردرێتە نێو بازاڕەوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاستی ڕێگری لە ڤاکسینی بەرەکەتدا ۹۰لەسەدە، وتیشی: بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ڕێگری لە تووشبوون لەم ڤاکسینەدا لە جۆرە بیانییەکان باشترە و تەندروستی شارۆمەندان دابین دەکات.

ناوبراو داکۆکی کرد: تا ۶ مانگی دیکە هەموو خەڵکی ئیران ڤاکسین دەکوتن و بە گشتی خەڵک لە بواری تووشبوون بەم نەخۆشییە ئاسوودە دەبن و نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند:تا ئەو کاتە ڕەچاو کردنی خاڵە تەندروستییەکان وەکوو دانانی دەمامک و پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان پێویستە.

مه هاباد/باڵوێز/۱۴۰۰/۰۴/۲۹ – ۱۱:۳۷:۱۸ / خبر ۲۷۵۴ / کد خبر ۱۲۹۵۷ / س

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)