مه هاباد / باڵوێز / پارێزگاری کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان فڕۆکەخانەی سەقز دەکرێتەوە و یەکەم گەشت لە ئەو فڕۆکەخانەوە ئەنجام دەدرێت. بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند: کاری بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەی سەقز لە یەکساڵی دواییدا بە باشی چووە پێشەوە و هیوادارین تا ۳۰ ی پووشپەڕ ئەو پڕۆژە ژێربیناییە بکرێتەوە. ناوبراو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە لە زەوینێک […]
بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند: کاری بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەی سەقز لە یەکساڵی دواییدا بە باشی چووە پێشەوە و هیوادارین تا ۳۰ ی پووشپەڕ ئەو پڕۆژە ژێربیناییە بکرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە لە زەوینێک بە ڕووبەری ۲۲۰ دۆنم چێ کراوە و بە کردنەوەشی حەشیمەتێک زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە خزمەتگوزارییەکانی کەڵکوەردەگرن.
پارێزگاری کوردستان وتیشی: کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەقز لە گەشەی ئابووری و فەرهەنگی ناوچەکە ڕۆڵی گرینگی دەبێت.
مورادنیا زیادی کرد: هیوادارین بە هەوڵی بەڵێندەرەکان تا جێژنی قوربانی ئەو پڕۆژە کۆتایی بێت و جێژنانەیەکی گەورە بە خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری سەقز بدەین.
مه هاباد /باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۴/۲۳ -۱۱:۱۸:۲۵ / خبر ۲۷۴۲ / کد خبر ۱۲۸۹۲ / چ
رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.
پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستەی پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵی بیجاڕی، چەند نەخۆشی رزگار کرد.
مه هاباد/باڵوێز /بەڕێوەبەری شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان وتی:دامەزراندنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازی کوردستان لە زەویەک بە پانتایی ۷۱۳ دۆنم پەسند کرا. ” ئەحمەد خوسرەوی”وتی:لە دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی ڕێکخراوەی پیشە بچووک و شارۆچکە پیشە سازییە کان،درووستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا. ئەو وتیشی:لە ساڵی ۶۹ تا ئێستا ئەم پرۆژە شوێنگیری دەکرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بە پێی […]
مه هاباد/ باڵوێز/ ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆن کە رەنگە توانای کارکردن و گواستنەوەی نەمابێت،بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ سێ کچی مەریوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و قاوەخانەیەکیان بەنێوی هاوڕێیان “فرێندز” تێدا کردووەتەوە. مائیدە قادری، یەکێکە لە خاوەنەکانی قاوەخانەکە و باس لەوە دەکات، “هەمیشە شتێک لە مێشکماندا بوو کە خاوەنی کاری خۆمان بین و خۆمان بەڕێوەبەری خۆمان بین. کاری […]
Δ