سەرۆک کۆماری ئێران:

ڕۆژانە ۵۰۰ هەزار کەس لە ئێران ڤاکسێنی کۆڕۆنا وەردەگرن

ئامادەیی ئەوە هەیە کە ڕۆژانە تا 500 هەزار کەس لە خەڵک ڤاکسێنە بکرێنەوە.

مه هاباد/ باڵوێز/سەرۆک کۆماری ئێران وتی:ئەم ئامادەییە هەیە کە ڕۆژانە ۵۰۰ هەزار کەس لە خەڵکی ئێران ڤاکسێنی کۆڕۆنایان بۆ بکوترێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران روژی شەمە لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاریی کۆڕۆنا وتی: نزیک بە ۱۷ مانگە خەڵکی ئێران گیرۆدەی ڤایرۆسی مەترسیداری کۆڕۆنا بوونە و ئێستا ڤایرۆسی هێندی مەترسیدار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئێرانەوە هاتوون.

ڕۆحانی زیادی کرد: کە ئێمە لە ئێران ۶۰ ملیۆن کەس باڵای ۱۸ ساڵ تەمەنمان هەیە کە دەبێ نزیک بە ۷۰ لەسەدیان ڤاکسێنە بکرێن تا زنجیرەکە بپچڕێت وتا زیاتر لە ۴۰ ملیۆن کەس دەبێ ڤاکسێنیان بۆ بکوترێت.

وتیشی:ئامادەیی ئەوە هەیە کە ڕۆژانە تا ۵۰۰ هەزار کەس لە خەڵک ڤاکسێنە بکرێنەوە.

مه هاباد/ باڵوێز/۱۴۰۰/۰۴/۲۰ – ۰۷:۰۵:۲۵ / خبر ۲۷۳۳/ کد خبر ۱۲۸۴۲ /ی