مه هاباد/باڵوێز/وەرزشوانی کوردستانی،پلەی دووەمی کێبەرکێیەکانی بەهێزترین پیاوانی ئەماراتی وەدەستهێنا. رۆستەم عەزیزی وەرزشوانی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی بەهێزترین پیاوانی جیهان لە ئەمارات کە بە میوانداری دوبەی بەڕێوە چوو، میداڵی زیوی وەرگرت. یانەی نەتەوەیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی بەهێزترین پیاوان کە لە دوبەی بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد. یانەی نەتەوەیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا ۳ میداڵی زێر، ۲ زیو […]
رۆستەم عەزیزی وەرزشوانی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی بەهێزترین پیاوانی جیهان لە ئەمارات کە بە میوانداری دوبەی بەڕێوە چوو، میداڵی زیوی وەرگرت.
یانەی نەتەوەیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی بەهێزترین پیاوان کە لە دوبەی بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد.
یانەی نەتەوەیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا ۳ میداڵی زێر، ۲ زیو و ۲ میداڵی بۆرۆنزییان بە دەست هێنا.
رۆستەم عەزیزی و دانیال مورادی ۲ وەرزشوانی لێهاتووی کوردستانی وەکوو نوێنەری کوردستان لەم کێبەرکێیەدا بەشدار بوون.
رۆستەم عەزیزی ئەندامی یانەی نەتەوەیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا توانی پلەی دووهەم بۆ خۆی دەستەبەر بکات و میداڵی زیو وەربگرێت.
مه هاباد / باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۴/۱۰ – ۹:۳۵:۲۱ / خبر ۲۷۱۶ / کد خبر ۱۲۷۶۱ / پ
Δ