زیاتر لە ۵۹ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن

مه هاباد / باڵوێز / بو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، زیاتر لە ۵۹ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن.  کاتژمێر ۷ی بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردان بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری وڵات، سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکرد. هەر ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکردووە و تا شەو بەردەوام دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە […]

زیاتر لە 59 ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن

مه هاباد / باڵوێز / بو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، زیاتر لە ۵۹ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن.

 کاتژمێر ۷ی بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردان بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری وڵات، سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکرد.

هەر ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکردووە و تا شەو بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەڵبژاردنەکانی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی هەینی لە ۱۳۳ وڵات بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە باڵوێزخانەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە ۲۰۰ لیژنەی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن.

میدیاکان لە ۳۹ وڵاتی جیهانەوە دێن و هاواهەنگی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی کاروباری ئەوان ئەنجام دراوە.

نزیک بە ۶۶ هەزار و ۸۰۰ ناوەندی وەرگرتنی دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و نزیک بە ۷۵ هەزار ناوەند بۆ وەرگرتنی دەنگی شۆراکانی شار و گوند لەبەرچاو گیراون.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە گوێرەی یاسا دەتوانن دەنگ بدەن، ۵۹ ملیۆن و ۳۱۰ هەزار و ۳۰۷ کەسە کە لەم ژمارە ۲۹ ملیۆن و ۹۸۰ هەزار و ۳۸ کەس پیاون و ۲۹ ملیۆن و ۳۳۰ هەزار و ۲۶۹ کەس ژنن.

مه هاباد/ باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۳/۲۸ – ۱۷:۲۵:۱۰ / خبر ۲۶۸۹ / کد خبر ۱۲۶۶۴/ ج