مه هاباد / باڵوێز / بو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، زیاتر لە ۵۹ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن. کاتژمێر ۷ی بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردان بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری وڵات، سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکرد. هەر ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکردووە و تا شەو بەردەوام دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە […]
کاتژمێر ۷ی بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردان بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری وڵات، سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکرد.
هەر ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکردووە و تا شەو بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەڵبژاردنەکانی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی هەینی لە ۱۳۳ وڵات بەڕێوە دەچێت.
هەروەها لە باڵوێزخانەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە ۲۰۰ لیژنەی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن.
میدیاکان لە ۳۹ وڵاتی جیهانەوە دێن و هاواهەنگی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی کاروباری ئەوان ئەنجام دراوە.
نزیک بە ۶۶ هەزار و ۸۰۰ ناوەندی وەرگرتنی دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و نزیک بە ۷۵ هەزار ناوەند بۆ وەرگرتنی دەنگی شۆراکانی شار و گوند لەبەرچاو گیراون.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە گوێرەی یاسا دەتوانن دەنگ بدەن، ۵۹ ملیۆن و ۳۱۰ هەزار و ۳۰۷ کەسە کە لەم ژمارە ۲۹ ملیۆن و ۹۸۰ هەزار و ۳۸ کەس پیاون و ۲۹ ملیۆن و ۳۳۰ هەزار و ۲۶۹ کەس ژنن.
مه هاباد/ باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۳/۲۸ – ۱۷:۲۵:۱۰ / خبر ۲۶۸۹ / کد خبر ۱۲۶۶۴/ ج
هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە تا ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ قەدەغە کرا.
مه هاباد/ باڵوێز/ فەرمانداری سەقز وتی: حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ئەو شارە بەڕێوە دەچێت. “کامیل کەریمیان” ڕایگەیاند:ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری […]
مه هاباد / باڵوێز /سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی:ئازەربایجانی ڕۆژاوا پلەی یەکەمی پاشکەوتی زێڕ لە ئێرانی هەیە. سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە. غوڵامڕەزا بابایی لەم بارەوە […]
مه هاباد / باڵوێز/ بۆ یەکەم جار کچێکی تێکواندۆکاری ئیلامی لە یارییەکانی قارەمانی هانمادانگ میداڵی زێڕ و قارەمانی ئێرانی بە دەست هێنا. ناوبراو لە ئیلام لە دایک بووە و لە ساڵی ۱۳۷۷ەوە لە ڕستەی ئولەمپیکی تیکواندۆ کار دەکات و بنەماڵەکەی و باوکی بە هاندەری خۆی دەزانێت. ئەو تا ئێستا چەندین میداڵی وەرگرتوە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین […]
Δ