مه هاباد / باڵوێز / چین بڕیاری داوە تا ساڵی ۲۰۳۰ خاکی مەریخ کۆ بکاتەوە و بۆ زەوینی بنێرێت. هەروەها ئەم وڵاتە بڕیاری داوە ئەرکی گەڕۆکێکی بچووک ئەنجام بدات. شو هونگلیانگ وتەبێژی ڕێکخراوەی بۆشایی چین وتی: ئەم وڵاتە دەیەوێ تا ساڵی 2030زایینی چەند ئەرکی فەزایی بەڕێوە ببات. ئەو وتیشی: بڕیارە لە بواری دۆزینەوە و ناساندنی […]
شو هونگلیانگ وتەبێژی ڕێکخراوەی بۆشایی چین وتی: ئەم وڵاتە دەیەوێ تا ساڵی 2030زایینی چەند ئەرکی فەزایی بەڕێوە ببات.
ئەو وتیشی: بڕیارە لە بواری دۆزینەوە و ناساندنی نموونەیەک هەسارە لە نزیکی زەوین چالاکی بکات و هەروەها ئەرکێک بۆ پەڕینەوە لە سەرووی هەسارەکانەوە تا ساڵی 2025ی زایینی بەڕێوە ببات.
هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەو وڵاتە دەیەوێ نموونەیەک لە خاکی مەریخ تا ساڵی ۲۰۳۰ کۆ بکاتەوە و بۆ زەوینی بهێنێ.
بە پێی وتەی وتەبێژی ڕێکخراوەی بۆشایی چین ئەم وڵاتە هەوڵ ئەدات هەندێ گەڵاڵە و پرۆژەی گەورەی زانستی بە مەبەستی گەشەی بەشی بۆشایی بەڕێوە ببات.
مه هاباد / باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۳/۲۸ – ۰۶:۵۵:۲۰ / خبر ۲۶۸۷ / کد خبر ۱۲۶۵۰ / ج
عقبنشینی از موضع خود در قبال تایوان
چین تنها بزرگترین شریک تجاری بیش از ۱۲۰ کشور جهان
میزان بدهی خارجی دوجانبه کشورها نیز بهطور تصاعدی صعود کرد
سازمان بهداشت جهانی نیز درخواست اطلاعات دقیقتر و بیشتری را از چین کرده است.
Δ