مه هاباد / باڵوێز /سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی:ئازەربایجانی ڕۆژاوا پلەی یەکەمی پاشکەوتی زێڕ لە ئێرانی هەیە. سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە. غوڵامڕەزا بابایی لەم بارەوە […]
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە.
غوڵامڕەزا بابایی لەم بارەوە وتی: پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەفرایەتی زۆری لە بواری پیشەیی، کانزا و بازرگانی بۆ سەرمایەدانانی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە و سەرچاوەی سروشتی زۆر وەکوو کانزای زێڕ، زیو، جیوە و هەموو جۆرەکانی بەردی ڕازاوەی هەیە.
بابایی وتیشی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە.
ئەو داکۆکی کرد: بۆ کەڵک وەرگرتنی باشتر لە مادە کانزاییەکانی پارێزگا دەبێ یەکەکانی بەرهەم هێنان و پیشەی بچووک ساز بکرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا پێی وایە ئەم کارە دەبێتە هۆی پێک هاتنی کاروپیشە و هەروەها سامانی زۆر بۆ ناوچە هەژارەکانی پارێزگا و جێبەجێ کردنی سیاسەتی ئابووری خەڵکیی.
مه هاباد/ باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۳/۱۸ -۱۲:۰۵:۳۳ / خبر ۲۶۶۹ / کد خبر ۱۲۵۶۹ /س
ئەم شارە 90 هەزار هێکتار دارستانی هەیە
وە بە بەهەشتی باڵندەکان لە نێو چاودێرانی باڵندەدا ناسراوە
له مه هاباد ٩٤شوێنەواری مێژوویی کە لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکاندا تۆمار کراوە،
٦٠٠ کەس لەم شارەدا ئەندامی تەعاونی هەنگەوانانن و ڕاستەوخۆ خەریکی هەنگەوانن
Δ