جگه‌ره‌كێشان یه‌ك ملیارد كه‌سی گیرۆده‌ كردووه‌

جگه‌ره‌كێشان یه‌ك ملیارد كه‌سی گیرۆده‌ كردووه‌

مه هاباد/ باڵوێز/ژماره‌ى جگه‌ره‌كێشان له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ ۱٫۱ملیارد جگه‌ره‌كێش.  

توێژینه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروستى كه‌ گۆڤارى لانسیت ئه‌نجامى داوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ژماره‌ى جگه‌ره‌كێشان له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ ۱٫۱ملیارد جگه‌ره‌كێش، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند،‌ له‌ ساڵى ۲۰۱۹ هه‌شت ملیۆن كه‌س له‌ جیهان به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، پێویسته‌ حكومه‌ته‌كان جه‌خت بكه‌نه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و پێشهاته‌ تازه‌یه‌و كارى جیدى بۆ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ به‌ رێژه‌ى %۸۹ى جگه‌ره‌ كێشانى جیهان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان ۲۵ساڵه‌

توێژینه‌وه‌ى گۆڤارى ناوبراو ۲۰۴ وڵاتى گرتووه‌ته‌وه‌، ته‌مه‌نى جگه‌ره‌كێشانى دیاریكردووه،‌ كه‌ له‌ نێوانى ۱۵تاوه‌كو ۲۵ ساڵدان

ماریسا ریتسما خاوه‌نى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: زۆربه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كان تووشى (ئیدمان- خووپێگرتن) بوون، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ى جگه‌ره‌كێشان له‌ جیهان ئاسته‌كه‌ى به‌رزتر بێته‌وه‌، راشیگه‌یاند، زوو كۆنتڕۆڵ كردنى ئه‌و رێژه‌یه‌ وا ده‌كات گه‌نجانى جگه‌ره‌ كێش ده‌ستى لێهه‌ڵبگرن و نه‌بنه‌ جگه‌ره‌ كێشى به‌رده‌وام.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ۱۰ وڵاتى جیهان (یه‌ك له‌سه‌ر سێى) جگه‌ره‌ كێشانى جیهان پێكدێنن، ئه‌وانیش ئه‌نده‌نووسیا، رووسیا، به‌نگلادش، ژاپۆن،توركیا،ڤێتنام و فلیپینن

هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، زۆربه‌ى جگه‌ره‌ كێشه‌كان به‌هۆكارى جگه‌ره‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ناده‌ن، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ جگه‌ره‌ كێشى به‌رده‌وامن و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.

مه هاباد / باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۳/۰۹ – ۱۲:۴۳:۵۰ / خبر ۲۶۵۱ / کد خبر ۱۲۴۹۷ / ی

جگه‌ره‌كێشان یه‌ك ملیارد كه‌سی گیرۆده‌ كردووه‌ 3

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.