مه هاباد / باڵوێز / سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە بەرامبەر هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان. لە چه ند رۆژی رابردوودا هێزە فەلەستینییەکان نزیکەی ۵۰۰ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بەشێکیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە بەرپەرچدراونەتەوە، هەروەها فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش چەندجارێک بۆردوومانی غەززەیان کردووە. تاوەکو ئێستاش لانیکەم ۱۰۳ کەس لە کەرتی […]
لە چه ند رۆژی رابردوودا هێزە فەلەستینییەکان نزیکەی ۵۰۰ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بەشێکیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە بەرپەرچدراونەتەوە، هەروەها فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش چەندجارێک بۆردوومانی غەززەیان کردووە.
تاوەکو ئێستاش لانیکەم ۱۰۳ کەس لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
لە ئیسرائیلیش بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حەماسەوە، لانیکەم دوو ژن کوژراون و ۶ کەسی دیکەش برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەردوولا دەکات کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن.
ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە بەرامبەر هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان، لە نێویشیاندا گرژییەکانی ئەم دواییەی غەززە کە بووە هۆی ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ئورشەلیمی داگیرکراویشدا گرژییەکان هەڵبچن.
هەروەها سکرتێری گشتیی زۆر دڵگرانە لە زیادبوونی ژمارەی برینداربووان و کوژراوان، لە نێویشیاندا ئەو منداڵانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و ئەو ئیسرائیلیانەشی کە بەهۆی ئەو مووشەکانەوە کوژراون کە لە غەززەوە ئاراستەکراون.”
مهاباد/باڵوێز/۱۴۰۰/۰۲/۲۴-۱۱:۵۰:۱۲/خبر۲۶۱۷/کدخبر۱۲۳۴۸/ج
مه هاباد/بالویز/۸۲۴ کوژراو و بریندار لە ئێزمیر تورکیا دوزراوه و بریندارهكانیش گهیشتوهته ۸۰۰ كهس و سەدان کەس بێ سەروشوێنن. به هوی راپورتی بالویز،ژمارهی كوژراوانی بومهلهرزهكهی ئیزمیر بۆ ۲۴ بهرزبوهوه و و كۆی گشتی بریندارهكانیش گهیشتوهته ۸۰۰ كهس . بهڕێوهبهرایهتی فریاكهوتن و كارهساتهكانی توركیا رایگهیاند: ژمارهی كوژراوانی بوومهلهرزهكهی ئیزمیر بۆ ۲۴ بهرزبوهوه و و كۆی گشتی […]
مه هاباد-بالویز-فەرمانداری شاری بانە وتی: سێ جووتیاری خەڵکی گوندی میرئاوای بانە لەسەر نۆرەی ئاو تووشی کێشە دەبن کە دەبێتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ٢ وەرزێر. ئیسماعیل ڕوستەم پوور ڕایگەیاند: سێ جووتیاری خەڵکی گوندی میرئاوا لەسەر نۆرەی ئاو بع ئاودێری زەوینەکانیان بە شەڕدادێن کە یەکێک لە جووتیارەکان بە داس باوکێک بریندار دەکات و کوڕەکەشی دەکوژێت. […]
وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە برینداری بوونی سێ کەس و کوژرانی چوای کەسی دیکە بە هۆی لافاو و برووسکە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا. مه هاباد- بالویز – موجتەبا خالیدی ڕایگەیاند: بە پێی دوایی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو بە هۆی هاتنی لافاو و هەورەتریشکە ٣ کەس بریندار بوون و ٤ کەسی دیکە […]
Δ