نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی گرژییەکانی غەززە دەکات

مه هاباد / باڵوێز / سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە بەرامبەر هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان. لە چه ند رۆژی رابردوودا هێزە فەلەستینییەکان نزیکەی ۵۰۰ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بەشێکیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە بەرپەرچدراونەتەوە، هەروەها فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش چەندجارێک بۆردوومانی غەززەیان کردووە. تاوەکو ئێستاش لانیکەم ۱۰۳ کەس لە کەرتی […]

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی گرژییەکانی غەززە دەکات

مه هاباد / باڵوێز / سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە بەرامبەر هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان.

لە چه ند رۆژی رابردوودا هێزە فەلەستینییەکان نزیکەی ۵۰۰ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بەشێکیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە بەرپەرچدراونەتەوە، هەروەها فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش چەندجارێک بۆردوومانی غەززەیان کردووە.

تاوەکو ئێستاش لانیکەم ۱۰۳ کەس لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

لە ئیسرائیلیش بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حەماسەوە، لانیکەم دوو ژن کوژراون و ۶ کەسی دیکەش برینداربوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەردوولا دەکات کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن.

ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە بەرامبەر هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان، لە نێویشیاندا گرژییەکانی ئەم دواییەی غەززە کە بووە هۆی ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ئورشەلیمی داگیرکراویشدا گرژییەکان هەڵبچن.

هەروەها سکرتێری گشتیی زۆر دڵگرانە لە زیادبوونی ژمارەی برینداربووان و کوژراوان، لە نێویشیاندا ئەو منداڵانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و ئەو ئیسرائیلیانەشی کە بەهۆی ئەو مووشەکانەوە کوژراون کە لە غەززەوە ئاراستەکراون.”

مهاباد/باڵوێز/۱۴۰۰/۰۲/۲۴-۱۱:۵۰:۱۲/خبر۲۶۱۷/کدخبر۱۲۳۴۸/ج