توشبوانی نەخۆشی شەكرە:

چی رودەدات ئەگەر توشبوانی شەكرە بەڕۆژو بن؟

هەربۆیە ئەو كەسانەی توشبوی نەخۆشی شەكرەن پێویستە تەنها پزیشك بڕیار لەسەر ئەوە بدات

مه هاباد/باڵوێز/توشبوانی نەخۆشی شەكرە،باشترە رۆژو نەگرن،چونكە ئەم گۆڕانكارییانە بەسەر جەستەیان دەهێنێت.

بەڕۆژوبون سودی تەندروستی دەرونی و جەستەیی زۆری هەیە، بەڵام بۆ هەندێك حاڵەتی دەگمەنی وەكو نەخۆشی بە پێچەوانەوە زیانی هەیە، لەو كەسانەش كە باشترە رۆژو نەگرن توشبوانی نەخۆشی شەكرەن، چونكە ئەم گۆڕانكارییانە بەسەر جەستەیان دەهێنێت.

ئەو كەسانەی شەكریان هەیە و بەڕۆژو دەبن، بەهۆی ئەوەی دەرمانی شەكرە لە كاتی خۆیدا ناخۆن، شەكرەی خوێنیان بەرز دەبێتەوە و  بەو شێوەیە دەمێنێتەوە تا دەیشكێنن.

هەروەها بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو جەستەیان وشك دەبێتەوە، كە كەسانی توشبو بە شەكرە زیاتر لە كەسانی دیكە تینویان دەبێت.

كەمی خواردنی خۆراكی تەندروست لەلایەكی دیكەوە وایان لێدەكات سیستمی بەرگری جەستەیان لاواز بێت، بەهۆی كەمی جوڵەی جەستە و وشكبونەوەی جەستەوە مەترسی مەیینی خوێنیان لەسەرە.

هەربۆیە ئەو كەسانەی توشبوی نەخۆشی شەكرەن پێویستە تەنها پزیشك بڕیار لەسەر ئەوە بدات كە توانایان هەیە بەڕۆژو بن یان مەترسی هەیە بۆیان.

مه هاباد / باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۲/۱۵ – ۱۳:۱۵:۴۵ / خبر ۲۵۹۳ / کد خبر ۱۲۲۶۱ / چ

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)