بەڕۆژوبون سودی تەندروستی دەرونی و جەستەیی زۆری هەیە، بەڵام بۆ هەندێك حاڵەتی دەگمەنی وەكو نەخۆشی بە پێچەوانەوە زیانی هەیە، لەو كەسانەش كە باشترە رۆژو نەگرن توشبوانی نەخۆشی شەكرەن، چونكە ئەم گۆڕانكارییانە بەسەر جەستەیان دەهێنێت.
ئەو كەسانەی شەكریان هەیە و بەڕۆژو دەبن، بەهۆی ئەوەی دەرمانی شەكرە لە كاتی خۆیدا ناخۆن، شەكرەی خوێنیان بەرز دەبێتەوە و بەو شێوەیە دەمێنێتەوە تا دەیشكێنن.
هەروەها بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو جەستەیان وشك دەبێتەوە، كە كەسانی توشبو بە شەكرە زیاتر لە كەسانی دیكە تینویان دەبێت.
كەمی خواردنی خۆراكی تەندروست لەلایەكی دیكەوە وایان لێدەكات سیستمی بەرگری جەستەیان لاواز بێت، بەهۆی كەمی جوڵەی جەستە و وشكبونەوەی جەستەوە مەترسی مەیینی خوێنیان لەسەرە.
هەربۆیە ئەو كەسانەی توشبوی نەخۆشی شەكرەن پێویستە تەنها پزیشك بڕیار لەسەر ئەوە بدات كە توانایان هەیە بەڕۆژو بن یان مەترسی هەیە بۆیان.
مه هاباد / باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۲/۱۵ – ۱۳:۱۵:۴۵ / خبر ۲۵۹۳ / کد خبر ۱۲۲۶۱ / چ
خزمه تگوزاری ته ندروستی پێشکه ش به دانیشتووانی زیاتر له 14 هه زار که سی ئه م شاره و گونده کانی ده وروبه ڕی ده کات.
لە ١٠ی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە، پلانی کوتانی ئاژەڵی مەهاباد لە دژی نەخۆشییەکانی پێ و دەم دەستی پێکرد و
بەهای زەوییە بەخشراوەکان زیاتر لە ٨٠٠ میلیۆن تۆمانە
لە ئێستادا دوو نەخۆشخانە لە شاری مەهاباد لە قۆناغی دروستکردندان
Δ