مه هاباد/ باڵوێز / هۆكاری سەرئێشە لە وەرزی بەهاردا دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا. سەرئێشە یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بڵاوەكان و توشی زۆر كەس دەبێت، بەشێكی ئەو كەسانەش لە وەرزی بەهاردا توشی حاڵەتەكە دەبن، بەڕای پسپۆڕەكان هۆكاری سەرئێشەی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا. بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی، هۆكاری سەرئێشە لە […]
سەرئێشە یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بڵاوەكان و توشی زۆر كەس دەبێت، بەشێكی ئەو كەسانەش لە وەرزی بەهاردا توشی حاڵەتەكە دەبن، بەڕای پسپۆڕەكان هۆكاری سەرئێشەی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا.
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی، هۆكاری سەرئێشە لە وەرزى بەهار دەگەڕێننەوە بۆ وشكبونەوەی لەش و بڵاوبونەوەی خۆڵ و تۆوە ڕووەكییەكان و هەندێ جۆری ڤایرۆس لە هەوادا.
بۆ چارەسەر كردنیش پێویستە هاوڵاتیان پەیڕەوی چەند ئامۆژگارییەك بكەن، باشترین ئەو ئامۆژگارییانەش بریتین لە خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو و شلەمەنیەكان، بۆ ئەوەی لەش لە وشكبونەوە پارێزراوبێت.
پێویستە گرنگییەكی زۆر بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدرێت كە دەوڵەمەندن بە كانزای مەگنسیۆم بە تایبەت چەرەسات و سەوزە و پاقلە مەنیەكان، چونكە ئەمانە كاریگەریان لەسەر كەمبونەوەی ئازاری سەر دەبێت و باشترە لەكاتی خۆشوشتندا مەساج بۆ سەر بكرێت.
مه هاباد / باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۲/۰۲ – ۱۳:۰۸:۴۵ / خبر ۲۵۵۵ / کد خبر ۱۲۱۱۴ / پ
٦٠٠ کەس لەم شارەدا ئەندامی تەعاونی هەنگەوانانن و ڕاستەوخۆ خەریکی هەنگەوانن
Δ