بەرپرسی هاوپەیمانی پاککردنەوەی کەناراوەکان:

ساڵی رابردوو لە جیهاندا ۱٫۵ ترلیۆن ماسک بەکارهێندراوە

خەڵک لە شوێنە گشتییەکانیشدا دەمامک و دەستکێش فڕێدەدەن.

مه هاباد / باڵوێز / ساڵی رابردوو لە جیهاندا ۱٫۵ ترلیۆن ماسک بەکارهێندراوە.

دەمامک و دەستکێش و بابەتەکانی دیکەی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، بوونەتە هۆکارێکی نوێ بۆ پیسبوونی ژینگە و پیسکردنی رووبار و دەریاچەکان لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

دەستکێش و دەمامک یان کەرەستەکانی پاککردنەوە بوونەتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی خەڵک، ئەمەش واتە زۆربوونی پاشماوەی فڕێدراو بۆ ناو ژینگە.

گرووپێکی خۆبەخش لە کالیفۆرنیا، هەفتانە و مانگانە کەناراوەکانی ناوچەکانی سەر بە کالیفۆرنیای ئەمریکا پاک دەکەنەوە.

 لین ئادامز، بەرپرسی هاوپەیمانی پاککردنەوەی کەناراوەکان دەڵێت:”ئێمە لێرە ماسک و دەستکێش دەدۆزینەوە کە فڕێدراون. هەروەها بابەتی پاککردنەوەی دەست. لە هەموو شوێنێک هەن، لە گەڕەکەکەی خۆم و شەقامەکانیشدا دەیبینم”.

 جگە لە زۆر بوونی خاشاک لە شوێنی تایبەتی کۆکردنەوەی پاشماوەکاندا، خەڵک لە شوێنە گشتییەکانیشدا دەمامک و دەستکێش فڕێدەدەن.

مه هاباد /باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۱/۱۲ – ۱۴:۲۲:۵۳ / خبر ۲۴۹۰ / کد خبر ۱۱۸۳۱ / پ