هەفتانە دووجار خواردنی ماسی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

مه هاباد/باڵوێز / توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەفتانە دووجار خواردنی ماسی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە. توێژەران لە زانکۆی ماکماستەر لە کەنەدا توێژینەوەیەکیان لەبارەی سوودەکانی ماسی و کاریگەرییەکانی لەسەر دڵ ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە. ئەندرۆ مانتێ، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ماکماستەر دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی لایەنی کەم هەفتانە دووجار […]

هەفتانە دووجار خواردنی ماسی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

مه هاباد/باڵوێز / توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەفتانە دووجار خواردنی ماسی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

توێژەران لە زانکۆی ماکماستەر لە کەنەدا توێژینەوەیەکیان لەبارەی سوودەکانی ماسی و کاریگەرییەکانی لەسەر دڵ ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

ئەندرۆ مانتێ، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ماکماستەر دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی لایەنی کەم هەفتانە دووجار ماسی دەخۆن، لە نەخۆشییەکان دڵ پارێزراو دەبن.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، ماسی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ترشە چەوریی ئۆمێگا سێ، هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و یارمەتی تەندروستهێشتنەوەی دڵ دەدات.

پزیشکانی ئەنجامدەری توێژینەوەکە پێیانوایە ئەم ئەنجامانە هانی خەڵکی دەدەن بایەخێکی زیاتر بە خواردنی ماسی بدەن تا لە سوودەکانی بێبەش نەبن.

ئەم توێژینەوەیە لە ۵۸ وڵاتی جیهان لەسەر ۱۹۱٫۵۵۸ کەس ئەنجامدراوە، تێیدا بەدواداچوون بۆ شێوازی خۆراکی بەشداربووان کراوە.

پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی خۆیان نەخۆشیی دڵیان هەیە و هەفتانە دووجار ماسی دەخۆن، مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک لەسەریان کەمتردەبێتەوە.

جێرلین جۆنس، گوتەبێژی ئەکادیمیای زانستی خۆراک لە ئەمریکا لەبارەی سوودەکانی ماسی دەڵێت:ماسی بە ئۆمێگا سێ دەوڵەمەندە کە هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ لەوانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە کەمدەکاتەوە.

پێویستە لایەنی کەم هەفتانە دووجار بڕی تەواوی ئۆمێگا سێمان دەستکەوێت کە ئەویش زیاتر لە ماسییەکانی وەک سەلەمون، تونا و ساردیندایە.

پسپۆڕەکەی خۆراک دەشڵێت:بۆ ئەوانەی حەزیان لە ماسی نییە دەتوانن سوود لە سەرچاوەکانی دیکەی ئۆمێگا سێ وەربگرن کە ئەویش بریتیە لە،گوێز، رۆنی سۆیا و بەرهەمە شیرمەنییەکان.

مه هاباد / باڵوێز / ۹۹/۱۲/۲۸ -۱۳:۲۰:۵۲ / خبر ۲۴۴۶ / کد خبر۱۱۵۶۹ / پ

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)