۵۰ ئاسەواری کەونینەی سێ هەزار ساڵە لە سەقز دۆزرایەوە

مه هاباد/ باڵوێز/فەرماندەی پۆلیسی چاوەدێری کوردستان وتی:پۆلیسی چاوەدێری لە ئوپەراسیۆنێکدا ۵۰ ئاسەواری کەونینەوی سێ هەزار ساڵەی دۆزییەوە. سەردار عەلی ئازادی وتی:هەواڵمان پێ گەیشت کە هەندێ کەس کەلوپەلی دۆزراوی قەڵای کۆنی زیویە دەکڕن و دەیفرۆشنەوە و ئەوانەیان لە ڕێگای نایاسایی بەدەست هێناوە. ناوبراو وتیشی: ئوتومبیلێکی پژۆ پارس کە سێ تاوانباری تێدا بوو لە لایەن هێزی پۆلیسەوە […]

50 ئاسەواری کەونینەی سێ هەزار ساڵە لە سەقز دۆزرایەوە

مه هاباد/ باڵوێز/فەرماندەی پۆلیسی چاوەدێری کوردستان وتی:پۆلیسی چاوەدێری لە ئوپەراسیۆنێکدا ۵۰ ئاسەواری کەونینەوی سێ هەزار ساڵەی دۆزییەوە.

سەردار عەلی ئازادی وتی:هەواڵمان پێ گەیشت کە هەندێ کەس کەلوپەلی دۆزراوی قەڵای کۆنی زیویە دەکڕن و دەیفرۆشنەوە و ئەوانەیان لە ڕێگای نایاسایی بەدەست هێناوە.

ناوبراو وتیشی: ئوتومبیلێکی پژۆ پارس کە سێ تاوانباری تێدا بوو لە لایەن هێزی پۆلیسەوە ناسێندرا و لە ئوپەراسیۆنێکدا ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کرد و لە ئاکامی پشکنینی ئوتومبیلەکە ۵۰ جۆر ئاسەواری کەونینەیان دۆزییەوە کە بە رای کارناسان تەمەنیان بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.

سەردار ئازادی ڕایگەیاند: کەلوپەلی دۆزراو ڕادەستی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری کراوە و تاوانبارانیش بە دەزگای داد سپێردران.

مهاباد/ باڵوێز/ ۹۹/۱۲/۰۱-۱۸:۲۲:۵۱/ج