ژیان ۵۰ ساڵ پێش ێستای کولتووری شاری مهاباد

مه هاباد/ باڵوێز/تێپەڕینی کات و ئاڵۆزبوونی ژیان وایکردووە کە وێنەی سەردەمانی رابردوو لە مێشکماندا کاڵ ببنەوە. بەڵام وێنە فۆتۆگرافییەکان هەمیشە دەتوانن بمانگەڕێننەوە بۆ ئەو کاتانە و بۆ چەند ساتێک لەنێو سادەیی ئەو سەردەمانەدا بمێنینەوە. ئەنوەر یوسفی، فۆتۆگرافەری بەنێوبانگی شاری مهاباد،ئەلبوومێکی وێنەیی بڵاوکردەوە کە ئەرشیڤی ۵۰ ساڵ پێش ئێستای کولتووری ژیان لەنێو گوند و شارەکانی رۆژهەڵاتی […]

ژیان 50 ساڵ پێش ێستای کولتووری شاری مهاباد

مه هاباد/ باڵوێز/تێپەڕینی کات و ئاڵۆزبوونی ژیان وایکردووە کە وێنەی سەردەمانی رابردوو لە مێشکماندا کاڵ ببنەوە.

بەڵام وێنە فۆتۆگرافییەکان هەمیشە دەتوانن بمانگەڕێننەوە بۆ ئەو کاتانە و بۆ چەند ساتێک لەنێو سادەیی ئەو سەردەمانەدا بمێنینەوە.

ئەنوەر یوسفی، فۆتۆگرافەری بەنێوبانگی شاری مهاباد،ئەلبوومێکی وێنەیی بڵاوکردەوە کە ئەرشیڤی ۵۰ ساڵ پێش ئێستای کولتووری ژیان لەنێو گوند و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا نیشاندەدرێت.

لەو بارەیەوە ئەنوەر یوسفی راگەیاند، ئەم ئەرشیڤە لە تەمەنی ۲۳ ساڵییەوە کۆی کردووەتەوە، خۆی بە فیلمی نێگەتیڤ وێنەی گرتوون. 

ئەنوەری تەمەن ۷۵ ساڵان لەبارەی ناوەڕۆکی ئەلبوومەکەیەوە گوتی، ئەم ئەلبوومە بەناوی “ئەو ساڵانەی دەمێننەوە” بڵاوکراوەتەوە کە ۱۰۰ وێنەی کۆنی تێدا چاپکراوە، تیراژی کتێبەکە ۱۰۰۰ دانە بووە، بە زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە.

ئەو فۆتۆگرافەرە دەڵێت، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو ئەلبوومە بۆ ئەوەیە نەوەی ئێستا ببینن، ئێمە چۆن لە ۵۰ ساڵی رابردوو ژیاوین و کولتووری باب و باپیرانیان لەبیرنەکەن، هێشتا هەزار وێنەی دیکەش ماوە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەشێکی زۆریان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە هەیە، لەسەر ئەرکی خۆشی ئەم ئەلبوومەی چاپ و بڵاوکردووەتەوە.

مه هاباد/باڵوێز/۹۹/۱۱/۲۱-۱۶:۱۰:۵۰/س

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)