سەرکەوتنی کچە تێکواندۆکاری ئیلامی لە ئاستی ئێران!

مه هاباد / باڵوێز/ بۆ یەکەم جار کچێکی تێکواندۆکاری ئیلامی لە یارییەکانی قارەمانی هانمادانگ میداڵی زێڕ و قارەمانی ئێرانی بە دەست هێنا. ناوبراو لە ئیلام لە دایک بووە و لە ساڵی ۱۳۷۷ەوە لە ڕستەی ئولەمپیکی تیکواندۆ کار دەکات و بنەماڵەکەی و باوکی بە هاندەری خۆی دەزانێت. ئەو تا ئێستا چەندین میداڵی وەرگرتوە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین […]

سەرکەوتنی کچە تێکواندۆکاری ئیلامی لە ئاستی ئێران!

مه هاباد / باڵوێز/ بۆ یەکەم جار کچێکی تێکواندۆکاری ئیلامی لە یارییەکانی قارەمانی هانمادانگ میداڵی زێڕ و قارەمانی ئێرانی بە دەست هێنا.

ناوبراو لە ئیلام لە دایک بووە و لە ساڵی ۱۳۷۷ەوە لە ڕستەی ئولەمپیکی تیکواندۆ کار دەکات و بنەماڵەکەی و باوکی بە هاندەری خۆی دەزانێت.

ئەو تا ئێستا چەندین میداڵی وەرگرتوە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی خوێندکارانی وڵات لە ساڵی ۹۳، پلەی سێهەمی یارییەکانی مانگی سوور لە ساڵی ۸۳، وەرگرتنی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی ڕۆژئاوای ولات لە ساڵی۸۳، پلەی یەکەمی خوێندکارانی زانکۆی زانستی کاربوردی لە ساڵی ۸۹ و ئەم دواییانەش لە کێبەرکێیەکانی شکاندنی شتی قورسی وڵات پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و دوو میداڵی زێڕی لەم کێبەرکێیانە وەدەست هێناوە کە خاڵی وەرچەرخانی کێبەرکێیەکانی هانمادانگە.

“جەعفەری” حەزی خۆی و توانای جەستەیی و جیدی بوون و هەوڵ دانی خۆی هۆی سەرەکی سەرکەوتنی دەزانێت و دەشڵێ: سەرەڕای داخرانی یاریگەکان لە یەکساڵی ڕابردوو ناچار بوم لە جێگاکانیتر و لە سەر سرامیک و چێو ڕاهێنان بکەم.

مه هاباد/  باڵوێز/ ۹۹/۱۰/۳۰-۱۶:۴۳:۲۵/س