مه هاباد/بالویز/دوای شێواندنی ئارامگەی هونەرمەندی ناوداری کورد، محەممەد ماملێ، روژی شەممە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە پاک کرایەوە و داوا دەکەن بەرپرسان لەسەر ئەو “کارە تێکدەرییە” بێنە دەنگ. وریا ماملێ، کوڕی محەممەد ماملێ راگەیاند: «روون نییە کێ بێڕێزی بە ئارامگەی محەممەدی ماملێ کردووە و بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانین. ئەگەر بەرپرسانی شاری مهاباد ئەرکی […]
وریا ماملێ، کوڕی محەممەد ماملێ راگەیاند: «روون نییە کێ بێڕێزی بە ئارامگەی محەممەدی ماملێ کردووە و بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانین. ئەگەر بەرپرسانی شاری مهاباد ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیێنن، رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.»
رۆژی هەینی ۸-۱-۲۰۲۱ کەسانێکی نەناسراو ئارامگەی محەممەد ماملێیان لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مههاباد بە بۆیە رەش کردبوو و نووسراوەکانی سەر ئارامگەکەیان سڕیبووەوە، دواتر لە لایەن بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە دووبارە پاک کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری مههاباد لە راگەیێندراوێکدا ئەو کردەوەیەی وەک «رووداوێکی ناپەسند» لە قەڵەم داوە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکاندا.
مه هاباد/ بالویز/۹۹/۱۰/۲۲-۱۲:۵۱:۱۴/د
خەڵک بە ناوی شانۆیی "مام نەه نوو" دەیناسن
له مه هاباد ٩٤شوێنەواری مێژوویی کە لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکاندا تۆمار کراوە،
بێگومان پلەی ئەم شارە بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو باشتر بووە
حەوتەمین لوتکە لە یەکەمی تەمموزی ئەمساڵ دەستی پێکرد
Δ