مه هاباد/ بالویز/رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران (IOM) ئاشکرای کردووە،ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە ۳۶ هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا! رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران رایگەیاند کە هەر لە ساڵی ۲۰۲۰ـدا ۴۴۴ کۆچبەر لەنێو دەریادا خنکاون. بە گوتەی ئەو رێکخراوە لەو ۳۶ هەزار کۆچبەرە زیاتر لە ۱۸ هەزاریان لە وڵاتانی باکووری ئەفریقیاوە و نیوەکەی دیکەش لە وڵاتانی ئاسیاوە […]
مه هاباد/ بالویز/رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران (IOM) ئاشکرای کردووە،ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە ۳۶ هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا!
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران رایگەیاند کە هەر لە ساڵی ۲۰۲۰ـدا ۴۴۴ کۆچبەر لەنێو دەریادا خنکاون.
بە گوتەی ئەو رێکخراوە لەو ۳۶ هەزار کۆچبەرە زیاتر لە ۱۸ هەزاریان لە وڵاتانی باکووری ئەفریقیاوە و نیوەکەی دیکەش لە وڵاتانی ئاسیاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.
بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۹ رێژەی کۆچبەران بە نزیکەی لە ۱۳٪ دابەزیوە کە لە ساڵی ۲۰۱۹دا ژمارەیان ۴۱ هەزار و ۵۰۱ کەس بووە.
ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران پیشانی دەدەن ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستەوە دەچنە یۆنان بەراورد لەگەڵ ساڵی ۲۰۱۹ بە رێژەی لە ۵۹٪ دابەزیوە و ئەو کۆچبەرانەی لە رۆژئاوای دەریای نێوەڕاست بەرەو ئیسپانیا کۆچ دەکەن رێژەی ۲۶٪ دابەزیوە.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران رێکخراوێكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کۆچبەرانە لە ساڵی ۱۹۵۱ـەوە دامەزراوە و تێیدا ۱۷۳ وڵات ئەندامن.
مه هاباد/بالویز/۹۹/۱۰/۱۶-:۱۶:۴۸/س
رووسیا و ئۆکراینا نزیکەی 30٪ـی گەنم و جۆی جیهان هەناردە دەکەن.
مه هاباد/ باڵوێز/ فەرمانداری سەقز وتی: حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ئەو شارە بەڕێوە دەچێت. “کامیل کەریمیان” ڕایگەیاند:ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری […]
مه هاباد / باڵوێز / بو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، زیاتر لە ۵۹ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن. کاتژمێر ۷ی بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردان بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری وڵات، سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکرد. هەر ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکردووە و تا شەو بەردەوام دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە […]
مه هاباد / باڵوێز /سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی:ئازەربایجانی ڕۆژاوا پلەی یەکەمی پاشکەوتی زێڕ لە ئێرانی هەیە. سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە. غوڵامڕەزا بابایی لەم بارەوە […]
Δ