داهاتی فیلمی تێنێت گەیشتە ۳۰۷ ملیۆن دۆلار

مه هاباد/بالویز/‎فیلمی باوەڕ (Tenet) كه‌ نوێترین فیلمی “كریستۆڤه‌ر نۆلان”ـی دەرهێنەری بەناوبانگی سینەمایە. به هوی راپورتی بالویز،‌ یه‌كه‌م فیلمه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا توانیی ۳۰۷ ملیۆن دۆلار له‌ سینه‌ماكانی جیهاندا كۆبكاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ تێچووی فیلمه‌كه ۲۰۰‌ ملیۆن دۆلار بووه‌. ‎ فیلمه‌كه‌ له‌ ۲۸ـی مانگی ۸ـدا بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ ۳ـی مانگی ۹ـیشدا له‌ ته‌واوی سینه‌ماكانی جیهاندا […]

داهاتی فیلمی تێنێت گەیشتە 307 ملیۆن دۆلار

مه هاباد/بالویز/‎فیلمی باوەڕ (Tenet) كه‌ نوێترین فیلمی “كریستۆڤه‌ر نۆلان”ـی دەرهێنەری بەناوبانگی سینەمایە.

به هوی راپورتی بالویز،‌ یه‌كه‌م فیلمه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا توانیی ۳۰۷ ملیۆن دۆلار له‌ سینه‌ماكانی جیهاندا كۆبكاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ تێچووی فیلمه‌كه ۲۰۰‌ ملیۆن دۆلار بووه‌.

‎ فیلمه‌كه‌ له‌ ۲۸ـی مانگی ۸ـدا بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ ۳ـی مانگی ۹ـیشدا له‌ ته‌واوی سینه‌ماكانی جیهاندا بڵاوبووەوه و بڕیاره‌ له‌ ۱۵ی مانگی ۱۲ی ئه‌مساڵدا به‌ كوالێتیی به‌رزی “بلو ڕه‌ی” له‌ سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا بڵاو بكرێته‌وه‌.

فیلمه‌كه‌ ‎توانیی‌ له‌لای رەخنەگران لە زۆربەی ماڵپەڕەکاندا نمرەی تەواو بە دەست بهێنێت.

باوەڕ (تێنێت) کاتەکەی ۱۴۹ خولەک و ۵۹ چرکەیە، له‌ ژانری ئه‌كشن و هه‌ستبزوێنه‌. هه‌موو دیمه‌نه‌ ئەكشنه‌كانی راستەقینەن و  گرین سكرینیان تێدا بەکارنەهێنراوه‌.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ بریکارێکی هەواڵگری ده‌كات كه‌ ئەرکێکی مەترسیدار دەگرێتە ئەستۆ و هەوڵدەدات لە رێگەی پێچەوانەکردنەوەی کاتەوە رێگە لە روودانی جەنگی جیهانیی سێیەم بگرێت.

‎كریستۆڤه‌ر نۆلان ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانییه‌ كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگی وه‌ك “باتمان: سوارچاکی تاریکی” (Batman: dark knight) و “نێوئەستێرەیی” (Interstellar) و چه‌ندان فیلمی خه‌یاڵی و ئاڵۆزی دیکەیە.

ئەو دەرهێنەرە زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و ژانرانەی‌ فیلم‌ ده‌كات كه‌ بینه‌ر به‌ ئاسانی ناتوانێت به‌ جارێك سه‌یركردن لێیان تێبگات.

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۸/۰۵-۲۱:۱۵/د

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)