یەکەم هێزگەی هەتاوی گەڕۆکی ئێران، لە مەهاباد دامەزرا

مه هاباد-بالویز،کۆگای پێترۆکیمیایی مهاباد بە پشتیوانی زانست و هەوڵی لێکۆڵەرانی خۆجەیی توانی، یەکەم هێزگەی هەتاوی گەڕۆکی وڵات دابمەزرێنێت. سەرۆکی کۆگای پێتۆرکیمیایی مەهاباد ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵەیە لە ڕووبەری ٤٠٠ مەتری چوارگۆش لە ماوەی ٦ مانگ ڕێکخراوە و بەستێنەکەشی ڕۆژانە ٢٠٠ کیلۆوات کاتژمێرە کە لە ئەگەری تەواو بوون و دەسپێکی قۆناغی دووهەم بەستێنەکەی بۆ نیو مگاوات کارەبا […]

مه هاباد-بالویز،کۆگای پێترۆکیمیایی مهاباد بە پشتیوانی زانست و هەوڵی لێکۆڵەرانی خۆجەیی توانی، یەکەم هێزگەی هەتاوی گەڕۆکی وڵات دابمەزرێنێت.

سەرۆکی کۆگای پێتۆرکیمیایی مەهاباد ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵەیە لە ڕووبەری ٤٠٠ مەتری چوارگۆش لە ماوەی ٦ مانگ ڕێکخراوە و بەستێنەکەشی ڕۆژانە ٢٠٠ کیلۆوات کاتژمێرە کە لە ئەگەری تەواو بوون و دەسپێکی قۆناغی دووهەم بەستێنەکەی بۆ نیو مگاوات کارەبا بەرز دەبێتەوە و کارەبای بەرهەم هاتووەکەشەی پێوەند دەدرێتە کەناڵی سەرتاسەرییەوە.

بە وتەی عەباس فەرش­باف؛ سەدا ٨٠ ی ئیمکاناتی ئەو هێزگە خۆجەیی بووەتەوە و بە ڕێکخستنی قۆناغی دووهەمی ئەو گەڵاڵە، کارەبای پێویستی ٤٠٠ بنەماڵەی گوندەواری دابین دەکات.

ناوبراو درێژەی دا: بۆ بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیە ٨.٥ ملیار ڕیاڵ خەرج کراوە و کاتی گەڕانەوەی سەرمایەکەی بە پاڵپشتی دەوڵەت کەمتر لە پێنج ساڵە.

ناوبراو جەختی کرد: بە کردنەوەی ئەو هێزگە هاوکات دەتوانرێت کارەبای پێویست بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی خەڵک بەرهەم بهێنرێت.

مه هاباد-بالویز-۹۹/۰۶/۰۱ – ش – ۲۰:۱۵