دوو هونەرمەندی کورد بوونە باشترین ئەکتەری پیاوی ئێران

مه هاباد-بالویز-دوو ئەکتەری کورد لە بیستەمین جێژنی سینەمای ئێران نازناوی باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەست هێنا. بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنی شەوی شەممە ٢٥ ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەڤیزیۆنییەکان بە مەبەستی لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان کاتژمێر ٢٢ بە بەڕێوەبەرایەتی ئێحسان عەلیخانی لە عیمارەتی دانیال لە کەرەج بەڕێوە چوو. ئەو […]

مه هاباد-بالویز-دوو ئەکتەری کورد لە بیستەمین جێژنی سینەمای ئێران نازناوی باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەست هێنا.

بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنی شەوی شەممە ٢٥ ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەڤیزیۆنییەکان بە مەبەستی لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان کاتژمێر ٢٢ بە بەڕێوەبەرایەتی ئێحسان عەلیخانی لە عیمارەتی دانیال لە کەرەج بەڕێوە چوو.

ئەو فێستیڤاڵە چەندین بەشی جیاوازی هەبوو و لە هەر بەشێکدا باشترینەکان ناسێندران.

لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا دوو ئەکتەری کورد لە ئیلام و سنەوە بوونە باشترین ئەکتەری پیاو.

نەوید موحەمەد زادە ئەکتەری  ئیلامی بۆ ڕۆڵ­گێڕان لە فیلمی سینەمایی ” سۆرخ پووست” نازناوی باشترین ئەکتەری پیاوی لە ئەو فێستیڤاڵە وەدەست هێنا.

هەروەها خەڵاتی تری ئەو بەشە بەخشرایە هووتەن شەکیبا بۆ ڕۆڵ­گێڕان لە فیلمی سینەمایی ” شبی که ماه کامل شد”.

مه هاباد-بالویز-۹۹/۰۵/۲۸ – س- ۲۰:۱۰