بەفەرمی ریال مەدرید بۆ جاری ۳۴ لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی لالیگا

مه هاباد- بالویز – یانەی ریال مەدرید بۆ جاری ۳۴ـمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی لالیگا، ئەمەش گەڕێک بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی خولەکە، دوای ئەوەی لە یانەی ڤیاریالی بردەوە. لە گەڕی ۳۷ـی خولی ئیسپانیا، لەو یارییەی کە ریال مەدرید بەبردنەوە راستەوخۆ دەبووە پاڵەوانی خولەکە، لە یاریگەی ئەلفرێدۆ دیستیفانۆ یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵ […]

مه هاباد- بالویز – یانەی ریال مەدرید بۆ جاری ۳۴ـمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی لالیگا، ئەمەش گەڕێک بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی خولەکە، دوای ئەوەی لە یانەی ڤیاریالی بردەوە.

لە گەڕی ۳۷ـی خولی ئیسپانیا، لەو یارییەی کە ریال مەدرید بەبردنەوە راستەوخۆ دەبووە پاڵەوانی خولەکە، لە یاریگەی ئەلفرێدۆ دیستیفانۆ یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڤیاریالی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزە، هەرچەندە ئەگەر نەشیبردایەتەوە هەر دەبووە پاڵەوان چونکە بارسێلۆنا لە ئۆساسۆنای نەبردەوە.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ریال بە بەهێزی دەستیپێکرد و چەندین هەلی دروستکرد، لە یەکێک لەو هەلانەدا، دوای ئەوەی کاسیمێرۆ تۆپێکی پچڕاند، تۆپەکەی گەیاندە مۆدریچ و ئەویش خۆدزینەوەی بنزیمای بەدیکرد، ئاسیستێکی بۆکرد و کەریمیش کردی بە گۆڵدا، نیوەی یەکەم ۱-۰ کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمدا ریال باڵادەستبوو، بەڵام تۆمارکردنی گۆڵ تا خولەکی ۷۷ دواکەوت، دوای ئەوەی رامۆس لێدانێکی سزای بەدەستهێنا، لە جاری یەکەمی جێبەجێکردنەکەدا پاسی بە کەریم بنزیمادا بەڵام هەژمار نەکرا، چونکە کەریم زووتر چووە نێو ناوچەی سزا، لە جاری دووەمدا پێناڵتییەکەی بە بنزێمادا و ئەویش بە سەرکەوتوویی گۆڵی دووەمی خۆیی و ریال مەدرید و مسۆگەرکردنی نازناوەکەی تۆمارکرد، هەرچەندە لە خولەکی ۸۳ ئیبۆرا جیاوازییەکەی بۆ ڤیاریال کەمکردەوە، بەڵام بەرگریکارانی ریال پارێزگارییان لە بردنەوەکە کرد و بەمەش ریال مەدرید یارییەکەی ۲-۱ بردنەوە و بووە پاڵەوانی لالیگا بۆ وەرزی ۲۰۱۹-۲۰۲۰٫

لە یارییەکی دیکەدا کە لە هەمان کاتی یارییەکەی ریال و ڤیاریالدا کرا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆیدا بە یانەی ئۆساسۆنا  دۆڕا.

بارسا پەستانی ئەنجامی یارییەکەی ریالی لەسەربوو، چاوێکی لە ئەنجامی یارییەکەی ئەوان بوو، چاوێکی دیکەشی لەسەر یارییەکەی خۆی، ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی کە یانەی ئۆساسۆنا لە چارەگی یەکەمدا لە رێگەی خۆسێ ئارنایزەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، بەڵام هەوڵەکانی مێسی بە لێدانی راستەوخۆ کە چەندجارێک خۆی تاقیکردەوە، لە کۆتاییدا لە خولەکی ۶۲ ئامانجەکەی پێکا و لەرێگەی لێدانی راستەوخۆوە گۆڵی یەکسانبوونەوەی ئەنجامەکەی بۆ بارسا هێنا، بەڵام ئەم گۆڵە یارمەتیدەری کوڕانی سیتێن نەبوو، بەوەشە نەوەستا و لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا یانەی ئۆساسۆنا لە رێگەی رۆبێرتۆ تۆرێسەوە گۆڵی دووەم و بردنەوەی یارییەکەیان لە تۆڕی شتیگن تۆمارکرد یارییەکەی بردەوە، بەفەرمیش بارسا بووە دووەمی لالیگا.

ریال بە جیاوازیی حەوت خاڵ لە پلەی یەکەمە و یەک یاریشی بەرامبەر بە لێگانێس ماوە، بارساش ۷۹ خاڵی هەیە و دوا یاریی خۆی بەرامبەر بە ئالاڤێس دەکات.

مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۵/۰۱ – چ – ۱۸:۱۵

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)