هونەرمەندی شمشاڵژەنی کوردستان

وێنەیەکی ۵۰ ساڵ لەمەوبەری«قالە مەڕە» بڵاوکرایەوە

قالەمەڕە لە1ی سەرماوەزی 1304ی هەتاوی (1925) لە گوندی کولیجەی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.

مه هاباد – بالویز -وێنەیەکی ۵۰ ساڵ لەمەوبەری هونەرمەندی شمشاڵژەنی کوردستان، مامۆستا «قالە مەڕە» بڵاوکرایەوە

ئه م وێنە لە ساڵی ۱۹۷۱ لە گوندی خانەقای شێخی بورهان لە رێگەی نێوان مه‌هاباد – بۆکان گیراوە.

جەمال نەجاڕی وێنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەلایەن کەسێکی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە وێنەکەی پێدراوە کە بڵاوی بکاتەوە و وێنەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر بڵاوکراوەتەوە.

قالەمەڕە لە۱ی سەرماوەزی ۱۳۰۴ی هەتاوی (۱۹۲۵) لە گوندی کولیجەی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بەهۆی هێدی و لەسەرخۆبوونییەوە، لە منداڵییەوە لەلایەن شێخ محەممەد، شێخی خانەقای بورهان نازناوی قالە مەڕەی لەسەر داندراوە و هەر بەو ناوە ناسرا.

قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە ناسراوترین شمشاڵژەنی کوردستان بوو کە ساڵی ۲۰۰۹ بەهۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی لە بۆکان کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی هونەرمەندان و کەسایەتییە ناسراوەکانی بۆکان، لە داوێنی چیای ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا.

مه هاباد- بالویز– ۹۹/۰۴/۲۱ – ش- ۱۶:۴۱