نمایشی فیلمی دەرهێنەرێکی کوردستانی لە ئیرلەند

مه هاباد – بالویز ، کورتە فیلمی “فوودانەکان” لە دەرهێنانی سەید پەیام حسێنی ، لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت. کورتە فیلمی “فوودانەکان” لە دە رهێنانی سەید پەیام حسێنی لە دەرهێنەرانی کوردستانی وە ک تاقە نوێنەری سینەمای ئێران لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتە وەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت. کورتە فیلمی […]

مه هاباد – بالویز ، کورتە فیلمی “فوودانەکان” لە دەرهێنانی سەید پەیام حسێنی ، لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت.

کورتە فیلمی “فوودانەکان” لە دە رهێنانی سەید پەیام حسێنی لە دەرهێنەرانی کوردستانی وە ک تاقە نوێنەری سینەمای ئێران لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتە وەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت.

کورتە فیلمی “فوودانەکان” کە پێشتر لە فێستیڤاڵی بەرلینالەی ٢٠٢٠ نمایش کراوە و خەڵاتی تایبە تی گەنجانی میرمنداڵانی ئەو فێستیڤاڵەی مسۆگەر کردووە، بڕیارە لە یەکێک لە فێستیڤاڵە پێشەنگەکانی ئیرلەنداش نمایش بکرێ و وەک تاقە نوێنەری سینە مای ئێران لە و فێستیڤاڵە لە بەشی کورتە فیلمی نوێی میرمنداڵان ڕکابەری بکات.

“فوودانەکان” بەسەرهاتی کورێکی منداڵکارەی سنوورنشین بە ناوی سەرکەوتە کە هۆگری کچێکی ئە ودیوی سنوور بووە و هەوڵ دەدا بە دۆزینەوەی فوودانەی ونبووی کچەکە لەم دیوی سنوور نێوانی لەگەڵدا خۆش بکات.

فێستیڤاڵی  گالوەی کە پاش فێستیڤاڵی کۆرە ک، پێشە نگترین فێستیڤاڵی فیلمی وڵاتی ئیرلەندایە، لە ساڵی ١٩٨٩ەوە چالاکییەکانی دەست پێکردووە و هە ڵبژاردەکانی بەشی کورتە فیلم و ئە نیمەیشێنی ئەو فێستیڤاڵە ڕاستە وخۆ بە ئاکادیمیای ئۆسکار دەناسرێن.

گالوەی ئە وساڵ بە هۆی تەشەنەی نەخۆشیی کۆرۆنا وەک زۆربەی فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیهان بە شێوەی ئۆنلاین لە رۆژانی ٧ تا ١٢ی جووڵای (١٧ تا ٢٢ی بەفرانباری ساڵی ٩٩ی هەتاوی) بەڕیوە دەچێت.

مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۴/۱۵ – ی – ۰۹:۵۷