زیانەکانی زە ردێنەی ھێلکە

مه هاباد – بالویز ،ھەرچەندە زەردێنە ھێلکە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست نەخورا ئەوا زیانی زیاتری دەبێت لەگرنگترین زیانەکانی زە ردێنەی ھێلکە: رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە نا بێت زەردێنەی ھێلکە زۆر بخۆن تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی […]

مه هاباد – بالویز ،ھەرچەندە زەردێنە ھێلکە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست نەخورا ئەوا زیانی زیاتری دەبێت

لەگرنگترین زیانەکانی زە ردێنەی ھێلکە:

رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە نا بێت زەردێنەی ھێلکە زۆر بخۆن

تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک : زەردێنە ھێلکە مادەی کۆلینی تێدایە و ئەم مادەیەش ھۆکار بۆ زیاد بوونی مادەی (میسیل ئامین ئان ئۆکسید) (TMAO) کە دەبێتە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی ئەنسۆلین و نەخۆشی دڵ و ریخۆلەکان و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە و گورچیلە .

ھەرچەندە زەردێنەی ھێلکە بەھایەکی خۆراکی زۆری ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەی رێژەیەکی زۆر چەوری و کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت ، لەبەر ئەمە مرۆڤ دەبێت بە وریایی بیخوات .

زەردێنەی ھێلکە نزیکە ٥٤ کالۆری لە خۆ دەگرێت و زۆرینەشی پرۆتین و چەورییە و ھەروەھا مادەی ریشالی لە خۆ ناگرێت .

رێژەیەکی زۆر چەوری لە ھێلکە دا ھیە و دوو زەردێنە ھێلکە نزیکەی ٩ گم چەوری تێدایە ، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی چەورییان ھەیە دەبێت وریا بن لە وەی رۆژانە ھێلکە بخۆن .

دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە نێو خوێنبەرەکان و رێگری لەگەیاندنی خوێن دەکات بۆ مێشک و بەجۆرێک لە جۆرەکان ھۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک .

ھەندێک کەس ھەیە ھەستیارە (حساسیە) لەبەرامبەر ھێلکە ھەیە لەبەر ئەمە دەبێت  دوورکەوێتەوە لە خواردنی، چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆی دروست بوونی پەڵە لەسەر پێستی یا کێشەی دیکەی تەندروستی بۆ دروست دەکات .

مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۴/۱۳ – ج – ۱۵:۰۳