مه هاباد – بالویز – وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ۲۴ کاژێری رابردوودا پێنج کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان لە سلێمانین و یەکێکی دیکەش لە هەولێرە. بەپێی نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ۱۲-۰۴-۲۰۲۰ بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، “لە پارێزگای هەولێر کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کە پیاوێكی تەمەن ۲۷ ساڵە و […]
مه هاباد – بالویز – وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ۲۴ کاژێری رابردوودا پێنج کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان لە سلێمانین و یەکێکی دیکەش لە هەولێرە.
بەپێی نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ۱۲-۰۴-۲۰۲۰ بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، “لە پارێزگای هەولێر کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کە پیاوێكی تەمەن ۲۷ ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە”.
سەبارەت بە چوار تووشبووەکەی پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و لە سێ ئافرەت پێکهاتوون کە دووانیان دانیشتووی سلێمانی و یەکێکی دیکەش دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ۲۵ ساڵ کە دانیشتووی قەزای بازیانە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ۳۳۰ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە ۱۴۹ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ئەوانی دیکە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان”
مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۱/۲۵- (۱۵:۴۶)
حەوتەمین لوتکە لە یەکەمی تەمموزی ئەمساڵ دەستی پێکرد
هه روه ها له چه ند ڕۆژی داهاتوودا که ره سته پزیشکییه کانی دیکه ی پێویست ده گه ینه نه خۆشخانه .
دوای دەربازبوون لە لووتکەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، شەپۆلەکە بە خێرایی بەرەو لاوازبوون دەچێت.
رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.
Δ