٤ کوژراو و ٣ بریندار بە هۆی باران و هەورە برووسکە لە ئێران لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە برینداری بوونی سێ کەس و کوژرانی چوای کەسی دیکە بە هۆی لافاو و برووسکە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا. مه هاباد- بالویز – موجتەبا خالیدی ڕایگەیاند: بە پێی دوایی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو بە هۆی هاتنی لافاو و هەورەتریشکە ٣ کەس بریندار بوون و ٤ کەسی دیکە […]

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە برینداری بوونی سێ کەس و کوژرانی چوای کەسی دیکە بە هۆی لافاو و برووسکە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

مه هاباد- بالویز – موجتەبا خالیدی ڕایگەیاند: بە پێی دوایی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو بە هۆی هاتنی لافاو و هەورەتریشکە ٣ کەس بریندار بوون و ٤ کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا.

ناوبراو درێژەی دا: بە هۆی هاتنی لافاو لە شاری ئەردەکانی پارێزگای یەزد دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسیش بریندار بوون، لە گێڵان غەرب لە پارێزگای کرماشانیش کەسێک گیانی لەدەست دا.

خالیدی وتی: کەسێکیش لە شاری دلیجان لە پارێزگای مەرکەزی بریندار بوو و کەسێک لە شاری بافت سەر بە پارێزگای کرمان بە هۆی هەورەتریشقە گیانی خۆی لەدەست دا.

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە کۆتاییدا وتی: بە پێی ئەم ڕاپۆرتگەلە لە ڕۆژی سێی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٩ کەس بە هۆی ڕووداوەکانی کەشوهەوا لە ئێران گیانی خۆیان لەدەست داوە.

مه هاباد /بالویز/۹۹/۰۱/۲۴ – (۱۲:۳۰)